یانەی ریاڵ مەدرید پاداشتی رۆناڵدۆ دەداتەوە


رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیا بلاوی کردۆتەوە، یانەی ریال مەدرید بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی ئەم وەرزە پێشکەشی کردووە، پاداشتی ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی رۆناڵدۆ دەداتەوەو موچەکەی زیاد دەکات.

رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە موچەی رۆناڵدۆ کە لە ئێستادا ٢١ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە وەردەگرێت و تا ساڵی ٢٠٢١ گرێبەستی هەیە، زیاد دەکرێت و موچەکەی بۆ ٣٠ ملیۆن یۆرۆ بەرزدەکرێتەوە.

هۆکاری بەرزکردنەوەی موچەکەشی بۆ ئەو ئاستەی دەگەڕێتەوە کە لەم وەرزە لەگەڵ یانەکە لە خولی یانە پاڵەوانەکان پێشکەشی کردووە.





PM:10:43:22/04/2018