ڤیدیۆ:ناپۆلی بردنەوەیەکی زۆر گرنگی بەسەر یۆڤانتۆس تۆمارکرد


لە خولی ئیتاڵیاو لە هەفتەی ٣٤دا یانەی ناپۆلی توانی لە ناو یاریگای یانەی یۆڤانتۆس ١-٠ شکست بەم یانەیە بێنێت و سێ خاڵی گرنگ بەدەست بێنێت و خۆی لە یۆڤانتۆسی یەکەم نزیک بکاتەوە.

ناپۆلی توانی بە گۆڵی یاریزان کۆلیبالی یاریەکە بباتەوە، کە گۆڵەکە لە خولەکی ٩٠ تۆمارکراو هەلی بردنەوەی نازناوەکەی بۆ گەڕایەوە.

بەم بردنەوەیە ناپۆلی ٨٤ خاڵی هەیەو دووەمی خولەکەیەو یۆڤانتۆسیش بە ٨٥ خاڵ یەکەمە.







PM:11:58:22/04/2018