زیدان باسی یاریەکەی بایرن میونخ دەکات

لە کۆنفرانسێكی هەواڵیدا زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری کردوو باسی یاریەکەی سبەی بەرامبەر بە بایرن میونخ کرد.

زیدان ئاشکرای کرد یاریزانەکانی لە دۆخێکی زۆر باشدان و تامەزرۆن بۆ ئەنجامدانی یاریەکەو دڵنیایشی دا کە یاریەکەی سبەی گەورە دەبێت.

زیدان رایگەیاند ئەم یارییە جیاوازە لە یاریەکانی رابردووی نێوان ئێمەو ئەوانو رەتیشی کردەوە هیچکامێکیان پاڵێوراو بێت بۆ بردنەوەی یاریە.

هەروەها وتی یاریزانەکان و یانەی ریاڵ مەدریدیش هەمیشە حەم لەم جۆرە یاریانە دەکەن و رۆناڵدۆ یاریزانێکە خۆی دەزانێت چی دەکات و تەمەناش دەکەم بتوانێت گۆڵ تۆمار بکات.





PM:08:16:24/04/2018