ڤیدیۆ:لیڤەرپوڵ گۆڵبارانی رۆمای کرد


لە یاری قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی توانی گۆڵبارانی یانەی رۆمای ئیتاڵیا بکات لە یاریگای خۆی ٥-٢ توشی دۆڕانی بکات.

یانەی لیڤەرپوڵ بەرزترین ئاستی خۆی پێشکەشکردوو توانی پێنج گۆڵ لە لایەن یاریزانان" محەمەد سەلاح دوو گۆڵ و فێڕمینهۆ و مانی تۆمار بکات.

دوو گۆڵەکەی یانەی رۆما هەریەکە لە دزیکۆ و پیرۆتی تۆماریان کرد، کە ئەمەی دواییان بە لێدانی سزابوو.

بڕیارە یاری گەڕانەوەی لە هەفتەی داهاتوو لە خاکی یانەی رۆما ئەنجام بدرێت و دەبێت یانە ئیتاڵیەکە بە جیاوازی ٣ گۆڵ یاریەکە بباتەوە.









PM:11:50:24/04/2018