خەلێفی قسەی کۆتایی لەسەرچوونی نەیمار کرد


خاوەنی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، ناسر خەلێفی، جارێکی تر هەموانی دڵنیا کردەوە کە نەیمار لە یانەکەی دەمێنێتەوەو ناچێتە یانەی ریاڵ مەدریدەوە.

لە پاش دەنگۆی چوونی نەیمار بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، خاوەنی ئەم یانەیە وەڵامی رۆژنامەکان دەداتەوەو رایدەگەیەنێت من چەندین جار دووبارەم کردۆتەوە نەیمار لە پاریس دەمێنێتەوەو ئەو هەواڵانەشی بڵاو دەبێتەوە هەمووی قسەی رۆژنامەکانی ئیسپانیایەو دوورە لە راستیەوە.

هەروەها ئەوەشی ئاشکرا کرد نەیمار زۆر بێزارە لە دەنگۆی میدیاکانی ئیسپانیا کە باس لە چوونی دەکەن بۆ ریاڵ مەدرید.





PM:10:49:20/05/2018