ڤیدیۆ:ئینگلتەرا بە زەحمەت لە تونسی بردەوە
لە یارییەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا، هەڵبژاردەی ئینگلتەراو تونس لە گروپی
حەوتەم بە یەکگەیشتن و لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا زۆر بە زەحمەت توانی ٢-١
یاریەکە بباتەوە.
سەرەتا هاری کەین توانی ئینگلتەرا بە گۆڵێک پێشبخات، بەڵام هەر لە گێمی
یەکەم تونس بە لێدانی سزا لە لایەن یاریزان؛ ساسی ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
لە گێمی دووەم و لە خولەکی ٩١دا، هاری کەین گەیشتەوە گۆڵی ئینگلیزەکان و
توانی گۆلی دووەم و بردنەوەی هەڵبژاردەکەی تۆمار بکات ویەکەم سێ خاڵ بەدەست بێنن.
PM:11:14:18/06/2018