ڤیدیۆ:ژاپۆن کۆڵۆمبیای شۆک کرد
لە یارییەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیادا، هەڵبژاردەی ژاپۆن کۆڵۆمبیای توشی
شۆک کردو توانی بە ئاست و ئەنجام یاریەکەی ٢-١ لێبباتەوە.
کۆڵۆمبیا لە خولەکی ٣ی یاریەکەوە بە ١٠ یاریزانەوە یاری کردو کارلۆس
سانچێزی بە کارتی سور کرایە دەرەوە، ئەمەش رێگەی بۆ ژاپۆنیەکان خۆشکردو لە
لێدانێکی سزادا کاگاوا توانی لە خولەکی ٦ گۆلی پیشکەوتن بکات.
هەرچەندە کۆنتێرۆ توانی ئەنجامەکە لە خولەکی ٣٩ بۆ کۆڵۆمبیا یەکسان
بکاتەوە، بەڵام جارێکی تر ژاپۆن لە رێگەی یاریزان" ئۆساکۆ لە خولەکی ٧٣ گۆڵی
دووەم تۆمار بکات و یەکەم سێ خاڵ لە گروپی هەشتەمی مۆندیال بەدەست بێنێت.
PM:05:05:19/06/2018