بڕیاری مانەوەی راهێنەری ئەرجەنتین درا


یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین، سەرەڕای ئەنجامە خراپەکانی هەڵبژاردەکە لە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا، بەڵام مانەوەی راهێنەری هەڵبژاردەکە سامپاولی لە پۆستەکەی تا کۆتا یاریان لە مۆندیال راگەیاند.

بەهۆی دۆڕانیان بە کرواتیا ٣-٠، دەنگۆی لابردنی ئەو راهێنەرە بڵاو کرایەوە، بەڵام یەکێتیەکە مانەوەی سامپاوی لە پۆستەکەی راگەیاند، ئەمە جگە لەوەی چەندین کێشە لە ئێستادا لە هەڵبژاردەکە بونی هەیە.

بڕیارە رۆژی سێشەممە ئەرجەنتین کۆتا یاری لە قۆناغی گروپەکان بەرامبەر بە نەیجیریا بکات و یەگەر بدۆڕێت ماڵئاوایدەکات.





PM:12:49:24/06/2018