کەریم بنزیمە بەرەو ئەیسی میلان هەنگاو دەنێت


میدیاکانی ئیتاڵیا نزیکبوونەوەی کەریم بنزیمەی  فەرەنسی و هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید لە یانەی ئەیسی میلان بڵاو دەکەنەوەو ئاشکرای دەکەن ئەو یاریزانە بە داوای یانەی میلان رازی بووە.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاوی کردۆتەوە، بنزیمە لە دووشەممەی رابردوو بەرپرسانی یانەی ئەیسی میلانی بینیووەو ئامادەیی نیشانداوە پەیوەندی بە یانەی میلانەوە بکات و لەم هاوینە گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ بکات.
رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە بنزیمە چاوەڕوانی ئەوە دەکات بۆنۆچی پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە بکات، ئینجا بچێتە یانەی میلانەوەو ئیدارەی ئەم یانەیەش دەیەوێت بێجگە لە بنزیمە مۆراتاش بکڕێت.





PM:07:55:21/07/2018