راهێنەری چێڵسی نایەوێت خواردن لە ئینگلتەرا بخوات



راهێنەری نوێی یانەی چێڵسی ئینگلیزی، ماوریسیۆ ساری، رقی لە خواردنی وڵاتی ئینگلتەرایەو داوای لە یانەکەی چێڵسی کردووە لە ئیتاڵیا چەند خواردنێکی تایبەتی بۆ بهێنن.
ساری بە ئیدارەی یانەکەی وتووە گۆشتی گاو پەنیرو تەنانەت قاوەش لە ئیتاڵیا بۆم بێنن ، چوونکە من حەزم بە خواردنی ئینگلتەرا نیە.
ساری بۆ ماوەی دوو ساڵ بووە بە راهێنەری یانەی چێڵسی و شوێنی کۆنتی هاونیشتیمانی گرتەوە.





AM:12:16:22/07/2018