راهێنەری ریاڵ مەدرید داوای دوو یاریزانی بەتوانا دەکات


رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە، لۆپتیگی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە دوو یاریزانی لێهاتوو بە توانای بۆ بکڕن.
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانیەکان، راهێنەرەکەی یانەی ریاڵ مەدرید لە هەردوو هێڵی بەرگری و ناوەراستدا یاریزانی دەوێت  وبۆ ئەو مەبەستەش یانەکەی ئاگادارکردۆتەوە دەبێت لەو دوو شوێنەدا دوو یاریزانی زۆرباش لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە بکڕن بەڵام تا ئێستا یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاری کڕینی هیچ یاریزانێكی نەداوەو  گرێبەستی گەورە تەنها کۆرتوای گۆڵچی کڕیووە.





PM:10:30:13/08/2018