ناوی سێ باشترین یاریزانی ئەوروپا راگەیەنرا


ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناوی سێ باشترین یاریزانی ئەوروپای راگەیاندو بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە باشترین یاریزان دیاری بکرێت.
لە چەند رۆژی رابردوو یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناوی ١٠ کاندیدی بۆ باشترینی ئەوروپا راگەیاندو ئەمڕۆ ئەو ١٠ یاریزانەی بۆ ٣ یاریزان کەمکردەوە.
یەکێتیەکە هەریەکە لە محەمەد سەڵاح و لۆکا مۆدریچ و کریستیانۆ رۆناڵدۆی وەکوو سێ پاڵێوراوی کۆتایی دیاری کردووەو لە ٣٠ی ئەم مانگەش باشترین دیاری دەکرێت.





PM:05:11:20/08/2018