یانەی هەولێر گەڕایەوە بۆ خولی نایابی عێراقی


ئەمڕۆ دووشەممە یانەی هەولێر بە بردنەوەیەکی گەورە توانی پلیتێکی خولی نایابی عێراقی بەدەست بێنێتەوە دوای ئەوەی وەرزی رابردوو بۆ خولی پلە یەکی عێراقی دابەزێنرا.
هەولێر لە کۆتا جەولەی خولەکەدا، رووبەڕووی یانەی دیفاع مەدەنی خاوەنی پلەی دووەم بووەوەو لە ئەنجامدا توانی ٤-٠ یاریەکەی لێ بباتەوە.
چوار گۆڵەکەش یاریزانی بەرازیلی تیاگۆ ئەماراڵ  سێ گۆڵ و بارزان شێرزاد گۆڵەکەی تری تۆمارکردو یانەکەی گەڕاندەوە خولی نایابی عێراقی.





PM:10:21:20/08/2018