بواتینگ بۆ یاری فەرەنسا دورخرایەوە



بواتینگی بەرگریکاری بەتوانای هەڵبژاردەی ئەلمانیا، بۆ یاری بەرامبەر بە هەڵبژاردەی فەرەنسا لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا دورخرایەوە.
بڕیارە رۆژی سێشەممە هەردو هەڵبژاردەی فەرەنساو ئەڵمانیا لە گروپی یەکەم لە ئاستی یەکەمی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا رووبەڕووی یەکببنەوەو بۆ یاریەکەش بواتینگ ناتوانێت یاری بکات، ئەمەش دوای ئەوەی توشی پێکان هات لە یاری نێوان هۆڵنداو ئەڵمانیا کاتێک هەڵبژاردەکەی ٣-٠ دۆڕا.
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت و لە ٢ یاری خولی نەتەوەکانی ئەوروپا تەنها ١ خاڵی هەیە.





PM:08:25:14/10/2018