رانێری ئیتاڵی بووە راهێنەری یانەیەکی ئینگلتەرا
ئەمڕۆ چوارشەممە کلاودیۆ رانێری ئیتاڵی و راهێنەری پێشووتری یانەی لیستەرسیتی ئینگلیزی، گەڕایەوە بۆ کاری راهێنان و پۆستی یانەی فولهامی ئینگلتەرای وەرگرت.
یانەی فولهام بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە لەم وەرزە تەنها ٥ خاڵی لە ١٢ یاریدا هەیەو لە پلەی کۆتایی خولی ئینگلتەرا دێت و بەو هۆیەشەوە راهێنەرەکەی دورخستۆتەوە.
ئەمڕۆ بەرەسمی رانێری راهێنەری پێشووی یانەی لیستەرسیتی کە لە ساڵی ٢٠١٦ نازناوی خولی ئینگلتەرای بۆ ئەم یانەیە بردەوە، بووە راهێنەری فولهام و لە رۆژانی داهاتوو مەشق وراهێنان بەو یانەیە دەداتەوە.
PM:10:19:14/11/2018