جەیمس رۆدریگێز دەگەڕێتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید


جەیمس رۆدریگێزی کۆڵۆمبی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی، لە پاش تەواوبوونی خواستنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا.
جەیمس بۆ ماوەی ٢ ساڵ بە خواستن لە یانەی ریاڵ مەدریدەوە چووە یانەی بایرن میونخ و لەم هاوینەش گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.
رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بڵاوی کردۆتەوە، جەیمس لە هاوینی داهاتوو دەگەڕێتەوە بۆ یانە شاهانەییەکەو  یانەی بایرن میونخ ئامادە نیە ئەو یاریزانە بە بڕی ٤٢ ملیۆن بکڕێت، کە پێشتر یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەبوو ئەو یاریزانە بەو بڕە پارەیە بە یانە باڤاریەکە بدات.






PM:06:02:15/11/2018