راهێنەری هەولێر لە پۆستەکەی لابرا



ئەمرۆ شەممە عیماد عۆدە راھێنەری ھەولێر لە خولی عێراقی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بەدەستەی کارگێری یانەکە کرد.
بەفەرمی دەستەی کارگێری یانەی ھەولێر دەستلەکارکێشانەوەی راھێنەری قبولکرد و سوپاسی راھێنەری ناوبراوی کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
وا بریارە لە دوو رۆژی داھاتوودا راھێنەری تازەی یانەکە دەستنیشان بکرێت.
یانەی هەولێر دوای ١٣ هەفتە لە خولی عێراقی لە پلەی دەیەمی خولەکە دێت ولە دوو یاری رابردووش دۆڕاوە.





PM:09:51:08/12/2018