ڤیدیۆ:چێڵسی یاری لوتکەی لە مانچستەرسیتی بردەوە



لە یاری لوتکەی ئەم هەفتەی خولی ئینگلتەرا، هەردو یانەی چێڵسی و مانچستەرسیتی لە ناو یاریگای ستامپفۆرد بریتچ رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا چێڵسی توانی یاریەکە بە دوو گۆلی بێوەڵام لە یانەی مانچستەرسیتی بباتەوەو توشی یەکەم دۆڕانی لەم وەرزە لە خولەکە بکات.
یانەی چێڵسی توانی یاریەکە بە دوو گۆڵی کانتی و  داڤد لویز بباتەوە، کە هەردو گۆڵەکە لە خولەکەکانی ٤٥ و ٧٨ تۆمارکران.

بەم سەرکەوتنە چێڵسی گەڕایەوە بۆ پلەی سێیەمی خولەکە بە ٣٤ خاڵ و یانەی مانچستەرسیتی بە ٤١ خاڵ دابەزیی بۆ پلەی دووەمی خولەکەو لیڤەرپوڵ چووە پێشەنگی خولی ئینگلتەرا بە ٤٢ خاڵ.







PM:10:31:08/12/2018