راهێنەری ریاڵ مەدرید باسی شکستە چاوەڕوان نەکراوەکە دەکات


لە پاش ئەو شکستە قورسەی بەرامبەر سیسکامۆسکۆی روسی ٣-٠ توشی هات، راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید رایدەگەیەنێت ئەمە چاوەڕوان نەکراو بوو، شکستەکەش بە کارەسات ناو دەبات.
سۆلاری لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاند' ئێمە هیچ تەرکیزمان لە یاریەکەدا نەبوو، ئەمە دۆڕانێک بوو چاوەڕوان نەکرا بوو، دەبێت بیر لە یاری داهاتوومان بکەینەوەو خۆمان باش بکەین پێش ئەوەی رکابەرەکەمان ئاشکرا ببێت.
هەروەها وتی" زۆر دڵتەنگ و نیگەرانم بەم شکستە، خۆم بە بەرپرسیار دەزانم چونکە من پێکهاتەکەم داناوەو هۆکارەکەشی  بۆ ئەوە بوو، دەبێت دەرفەت بە یاریزانی لاو بدرێت و  یاریزانە پێکراوەکانیش پشوو وەربگرن.
راشیگەیاند تەنها ٣٥ خولەک بە باشی یاریمان کرد، نەمانتوانی لەبەرامبەر گۆڵی ئەوان سەرکەوتوو بین و هاندەرانیش هەرچی بڵێن لەسەر حەقن چوونکە ئەوان باشترین یاری و باشترین ئەنجامیان دەوێت.





PM:11:59:12/12/2018