یانەی یۆڤانتۆس بە یانەیەکی لاواز دۆڕا



لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی یۆڤانتۆس بە یانەیەکی لاوازی سویسری ٢-١ دۆڕا، بەڵام پێشەنگی گروپەکەی لەدەست نەدا، ئەمەش بەهۆی دۆڕانی مانچستەریونایتد لە هەمان گروپ بە ڤالنسیا.
یانەی یۆڤانتۆس لە دەرەوەی یاریگای خۆی  بووە میوانی یانەی یۆنگ بۆیسی سویسری و لە ئەنجامدا ٢-١ یاریەکەی پێدۆڕاند.

دوو گۆڵی یانەی یۆنگ بۆیس هوارۆ تۆماری کردو گۆڵی یۆڤیش دیبالا لە خولەکی ٨٠ تۆماریکرد.
یانەی مانچستەریونایتدیش لەم گروپە ٢-١ بە یانەی ڤالنسیای ئیسپانی دۆڕاو بە دووەمی گروپەکەی گەیشتە قۆناغی داهاتوو.





AM:01:52:13/12/2018