بەرەسمی یانەی مانچستەریونایتد خۆسیە مۆرینیۆی دوورخستەوە


ئەمڕۆ بەرەسمی یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی خۆسیە مۆرینیۆی پرتوگالی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.
یانەی مانچستەریونایتد سوپاسی راهێنەرەکەی دەکات، سەرەڕای تۆمارکردنی چەند ئەنجامێکی خراپ لەم وەرزەو لە ئێستادا لە پلەی شەشەمی خولی ئینگلتەرا دەبینرێت و لە قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانیش لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان یاری دەکات.
لە ئێستاشدا چەند راهێنەرێک بەربژێرن تا شوێنەکەی بگرنەوە، دیارترینیان کاریکی یاریدەدەرێتی.





PM:01:21:18/12/2018