میسی پێنجەم پێڵاوی پێدرا


ئەفسانەی یانەی بەرشەلۆنە لیۆنێل میسی، ئەمڕۆ توانی پێڵاوی پێنجەم لە مێژووی یاریکردنیدا بباتەوە.
میسی وەرزی رابردوو توانی ٣٤ گۆڵ لەخولی ئیسپانیا بکات و  ببێتە یەکەم یاریزان لە کیشوەری ئەوروپا زۆرترین گۆڵ بکات، بەمەش توانی پێڵاوە ئاڵتوونیەکە بباتەوە کە ساڵانە رۆژنامەی مارکای ئیسپانی دابینی دەکات.
دوای بردنەوەی پێڵاوە کە میسی وتی' ئەمە بەیارمەتی هاوڕێکانم بووە من لە باشترین یانەی جیهان یاری دەکەم و هاوڕێکانیشم باشترینی جیهانن.






PM:05:42:18/12/2018