ئەمڕۆ سێشەممە یانەی بەرشەلۆنە یاریزانە نوێیەکەی کیڤن پرێنس بواتینگی بە دەزگاکانی راگەیاند ناساندو درێسی ژمارە ١٩ی پێدا. بەرشەلۆنە تا کۆتایی ئەم وەرزەو بە خواستن بە بڕی ١ ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانەی بردۆتە ریزەکانیەوەو لە کۆتایی وەرزدا دەتوانێت بە بڕی ٨ ملیۆن یۆرۆ بیکڕێت. لە لێدوانێکیدا بواتینگ دڵخۆشی خۆی بە پەیوەندیکردنی بە یانەی بەرشەلۆنە دەربڕی و رایگەیاند ئەمە خەونەکەم بوو هاتۆتە دی و دەمەوێت چێژ لە ساتە خۆشەکان لەم یانەیە وەربگرم و نازناوەکانی لەگەڵدا ببەمەوە.