میسی بۆ یارییە بەهێزەکە دوورخرایەوە



بۆ یاریە بەهێزەکەی بەرامبەر بە یانەی سیڤییا کە رۆژی چوارشەممە لە یاری چوونی قۆناغی هەشتی جامی شای ئیسپانیا ئەنجام دەدرێت، راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە میسی دوورخستۆتەوەو بڕیاریداوە پشوو بەو یاریزانە بدات و بەشداری پێ نەکات.
وا بڕیارە رۆژی چوارشەممە لە کاتژمێر  ١١:٣٠ خولەک یانەی بەرشەلۆنە رووبەڕووی یانەی سیڤییا ببێتەوەو هەریەکە لە بۆسکێتس و میسی بەهۆی پشوودانەوە بەشداری ناکەن.
بێجگە لەم دوو یاریزانە راهێنەری بەرشەلۆنە بەهۆی پێکانەوە رافینیاو ئۆمتیتی بانگ نەکردووە، بەڵام بواتینگی یاریزانی نوێی یانەکە بۆ لیستەکە بانگکراوەو ئامادە دەبێت بۆ بەشداریکردن لەگەڵ گشت یاریزانەکانی تردا.




PM:11:47:22/01/2019