بەرەسمی هیگواین چووە چێڵسی و پیاتیک چووە ئەیسی میلان



بەرەسمی هەردو هێرشبەری خولی ئیتاڵیا، هیگواین و پیاتیکی پۆڵەندی، یانەکەی خۆیان جێهێشت و یانەیەکی تریان هەڵبژارد.
پیاتیکی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی جەنەوای ئیتاڵی، ئەمڕۆ بە بڕی ٣٥ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ئەیسی میلانەوە کردو یانە ئیتاڵیەکە تا ساڵی ٢٠٢٣ گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ کرد.
هاوکات گۆنزالۆ هیگواینی ئەرجەنتینی ریزەکانی یانەی ئەیسی میلانی جێهێشتو تا کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانەی چێڵسی لەندەیییەوە کرد.
چاوەڕوانیش دەکرێت ئەلڤارۆ مۆراتا ریزەکانی یانەی چێڵسی بەرەو یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید جێبهێڵێت.





AM:12:28:24/01/2019