ڤیدیۆ:یۆڤانتۆس بردنەوەی تۆمارکردو رۆناڵدۆ گۆڵی کرد



لە خولی یانەکانی ئیتاڵیاو لە یارییەکانی هەفتەی ٢٤ی خولەکەدا، یانەی یۆڤانتۆس توانی سێ خاڵی تر لە خولەکە بەدەست بهێنێت و رۆناڵدۆش گۆڵێکی تری کرد.
یۆڤانتۆس لە بەردەم یاریگاو هاندەرانی میوانداری یانەی ئۆگسبۆرگی کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ٣-٠ لێ بباتەوە.
سێ گۆڵەکەش هەریەکە لە بۆنۆچی و دیبالاو رۆناڵدۆ تۆماریان کرد.
یۆڤانتۆس ئێستا ٦٦ خاڵی هەیەو یەکەمی خولەکەیە.







AM:12:34:16/02/2019