جامی سوپەری ئیسپانیا دەبێتە چوار یانە



یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دەیەوێت جامی سوپەری ئیسپانیا لە ساڵانی داهاتوو لە نێوان ٤ یانە بێت تا دوو یانە.
لەساڵانی رابردوو یەکەمی خولی ئیسپانیاو یەکەمی جامی شای ئیسپانیا یاری سوپەری ئیسپانیایان دەکرد، بەڵام ئێستا لە لایەن رۆبیالیسی سەرۆکی یەکێتیەکەوە دەیانەوێت گۆڕانکاری تێدا بکرێت.
یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دەیەوێت یەکەم و دووەمی خولی ئیسپانیا لەگەڵ یەکەم و دووەمی جامی شای ئیسپانیا لە خولێکی ٤ یانەیەی بەشداری پێیکات و براوەیان بگەن بە یاری کۆتایی.
هەروەها یاری دیاریکردنی پلەی سێیەمو  چوارەمیش ئەنجام نادرێت.
وەرزی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە لە مەغڕیب توانی یاری سوپەری ئیسپانیا لە سیڤییا بباتەوە.





PM:06:46:19/02/2019