رۆناڵدۆ ژمارەیەکی تۆمارکردووە لە مێژوودا تۆمارنەکراوە


رۆنالدۆی ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس ژمارەیەکی تۆمارکردووە لە مێژوودا هیچ یاریزانێک نەیتوانیوە تۆماریبکات.
ئەمرۆ یانەی یۆڤانتۆس توانی  بۆ جاری ٣٧ لە مێژوویدا و هەشتەمی لەسەر یەک ببێتە پاڵەوان.
رۆناڵدۆ بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی تۆپی پێ لە کۆی پێنج نازناوی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا، ٣ نازناویان بباتەوە.
کە هیچ یاریزانێک لە مێژوودا نەیتوانیوە ٣ نازناو لەو  پێنج خولە گەورە بباتەوە.
رۆناڵدۆ توانی لەگەڵ یانەکانی مانچستەریونایتد و ریاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس، ببێتە پاڵەوانی خولی ئیتاڵیاو ئینگلتەراو ئیسپانیا.





PM:10:52:20/04/2019