ڤیدیۆ:بەسێ گۆڵی بنزیمە ریاڵ مەدرید سێ خاڵی بەدەستهێنا


لە یارییەکانی هەفتەی ٣٣ی خولی یانەکانی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید توانی بە سێ گۆڵی کەریم بنزیمە سێ خاڵی نوێ بەدەست بهێنێت.
ریاڵ مەدرید لە ناو یاریگای بێڕنابیۆ میوانداری یانەی ئاتلەتیک بیلباوی کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ٣-٠ لێ بباتەوە.
سێ گۆڵەکەش کەریم بنزیمە لە گێمی دووەم تۆماریکرد، کە ئەمە یەکە هاتریکی بوو لەم وەرزە.
بەم بردنەوەیە یانەی ریاڵ مەدرید ژمارەی خاڵەکانی لە خولەکە گەیاندە ٦٤ خاڵ و سێیەمی خولەکەیە.





PM:07:43:21/04/2019