ڤیدیۆ:لیڤەرپوڵ گەڕایەوە پێشەنگ و ئارسناڵ شکستی هێنا


لە خولی ئینگلتەرا ئێوارەی ئەمرۆ دوو یاری بەهێز ئەنجامدراو تێیدا یانەی لیڤەرپوڵ بە بردنەوە گەڕایەوە پێشەنگ و یانەی ئارسناڵیش بە دۆڕان سی خاڵی گرنگی لە دەستدا.
یانەی لیڤەرپوڵ لە هەفتەی ٣٥، توانی ٢-٠ شکست بە یانەی کاردیف سیتی بهێنێت و دوو گۆڵەکەش ویناڵدۆم ومیلنر تۆماریان کرد.
یانەی ئارسناڵیش لە یاریگای خۆی ٣-٢ بە یانەی کریستاڵ پاڵاس دۆڕاو سێ خاڵی گرنگی لە دەستدا.
دوو گۆڵەکەی ئارسناڵ" ئۆزێل و ئۆبامیانگ تۆماریان کرد.
ریزبەندی خولەکە بەمشێوەیە..

1-لیڤەرپوڵ ٨٦ خاڵ
2-مانچستەرسیتی ٨٦ خاڵ
3-تۆتنهام ٦٧ خاڵ
4-ئارسناڵ ٦٦ خاڵ
5-چێڵسی ٦٦ خاڵ
6-مانچستەریونایتد ٦٤ خاڵ





PM:08:08:21/04/2019