فیفا هەڵبژادەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ زیاد ناکات

ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی فیفا، بڕیاریدا، هەڵبژاردەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ی وڵاتی قەتەر زیاد نەکات.
فیفا کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامەکانی ئەنجامدا بۆ زیادکردنی هەڵبژاردە بەشداربووەکان لە ٣٢ هەڵبژاردەوە بۆ ٤٨، بەڵام بەکۆی دەنگ رەتکراوە زیاد بکرێت و  ئەو مۆندیالە بە ٣٢ هەڵبژاردە ئەنجام دەدرێت.
هەروەها بڕیارە لە مۆندیالی ٢٠٢٦، فیفا هەڵبژاردەکان بۆ ٤٨ زیادبکات و ئەوکاتیش چەند وڵاتێكی تر خەونی بەشداریکردنیان لەو مۆندیالە دێتە دی.





AM:01:03:23/05/2019