کاتی ناساندنی رۆدریگۆ ئاشکرا بوو



یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئەمڕۆ دووشەممە، کاتی ناساندنی رۆدریگۆ گۆیسی بەرازیلی دیاری کردو رایگەیاندووە، ئەو یاریزانە لە سبەی سێشەممە، پێشکەشی هاندەران دەکرێت.
یانەکە بڵاویکردۆتەوە، دوای ئەوەی پێشکەشی هاندەران کرا، پرێس کۆنفرانسێك ئەنجام دەدات و  وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسان دەداتەوە.
ئەمڕۆ ئەو یاریزانە لەگەڵ دایک و باوکی گەیشتنە شاری مەدریدی ئیسپانیا.
یانەی ریاڵ مەدرید رۆدریگۆی بەرازیلی لە یانەی سانتۆسەوە بە بڕی  نزیکەی ٤٥ ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزەکانی گواستەوەو تەمەنی تەنها ١٨ ساڵەو چاوەڕوانی داهاتوویەکی گەشی لێدەکرێت.





PM:05:16:17/06/2019