ڤیدیۆ:سیڤییا سنوری بۆ ریاڵ مەدرید داناو توشی دۆرانی کرد

لەخولی یانەکانی ئیسپانیا یانەی سیڤییا سنورێ بۆ یانەی ریاڵ مەدرید داناو دوای ٤١ یاری توشی یەکەم دۆڕانی کرد.

ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاری کردوو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە یانەی سیڤییا دۆرا.

دوو گۆڵەکەی سیڤییا رامۆس بە هەڵەو یۆڤیتچ لە خولەکی ٩٢ تۆماریان کرد.

تاکە گۆڵەکەی ریاڵ مەدرید رۆناڵدۆ لە خولەکی ٦٧ بە لێدانی سزای تۆماری کرد.

بەم دۆڕانە ریاڵ مەدرید بە ٤٠ خاڵە یەکەمەو سیڤییا بە ٣٩ خاڵ دووەمە.








AM:12:57:16/01/2017