ریاڵ مەدرید رۆناڵدۆی لە دەستدا

رۆژنامەکانی ئیسپانیای نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید بڵاویان کردەوە یانەی ریاڵ مەدرید بۆ یاری داهاتووی یانەکە بەرامبەر بە یانەی سەلتاڤیگۆ لە یاری گەڕانەوەی جامی شای ئیسپانیا لە تواناکانی رۆناڵدۆ بێبەش دەبێت بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری مەلەگە توشی هاتووە.

بە قسەی رۆژنامەی مارکای نزیک لەو یانەیە رۆنالدۆ لە قاچیدا توشی پێکان بووە سبەینێ پزیشکەکانی یانەکەی پشکنینی بۆ ئەنجام دەدەن و بە رەسمی ماوەی دابرانی لە یانەکە ئاشکرا دەکەن.

بە  رۆناڵدۆوە ئەمە حەوتەم یاریزانە توشی پێکان دەبێت لە یانەی ریاڵ مەدرید.





PM:09:44:22/01/2017