میسی گەیشتە میسر

ئەمرۆ ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرجەنتین ویانەی بەرشەلۆنە لیۆنێل میسی بە سەردانێک گەیشتە وڵاتی میسر و بریارە بەشداری لە هەڵمەتێک بکات دژی نەخۆشی ڤایرۆسی سی کە لەو وڵاتەدا رێژەکەی بەرز دەبێتەوە.

میسی بریاربوو لە هەفتەی رابردوو سەردانی ئەو وڵاتە بکات بەڵام بەهۆی دۆرانە قورسەکەی بەرشەلۆنە بەرامبەر بە یانەی پاریس سانجێڕمان ٤-٠ سەردانەکەی دواخست.





PM:08:14:21/02/2017