ڤیدیۆ: شکستی دووەم بۆ ریاڵ مەدرید

لە خولی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید یاریە دواخراوەکەی بە یانەی ڤالنسیا دۆراندوو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی هێنا.

یانەی ڤالنسیا توانی دوو گۆڵ لە لایەن هەریەکە لە زازاۆ ئۆریانا تۆمار بکات و پێش تەواوبوونی تایمی یەکەم رۆناڵدۆ توانی ئەنجامەکە بکاتە ٢-١.

لە گێمی دووەم ریال مەدرید زۆر هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی دا بەڵام لە یەکسانکردەنەوە شکستی هێناو توشی دووەم دۆران هات لەخولەکەدا.

سەرەرای ئەم دۆرانە ریاڵ مەدرید بە ٥٢ خاڵ هەر یەکەمە.







PM:10:49:22/02/2017