ریاڵ مەدرید هەواڵە خۆشەکەی بۆ کلاسیکۆ پێگەیشت


رۆژی پێنجشەممە یانەی ریاڵ مەدرید هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت کاتێک پێش دوو رۆژلە یاری کلاسیکۆ ئەستێرەی یانەکە گاریس بەیڵ گەڕایەوە بۆ راهێنانەکان و لەگەڵ هاورێکانی مەشقی بە کۆمەڵی کرد.

یانەی ریاڵ مەدرید بڵاوی کردەوە دوای توشبوونی بەیڵ بە پێکان لە یاری بایرن میونخ ئەو یاریزانە  بۆ یەکەم جار راهێنانی کردەوەو بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئیسپانیاش بۆ کلاسیکۆ ئامادە دەبێت.





AM:09:38:21/04/2017