زیدان :بەرپرسیاری شکستەکە ئاشکرا دەکات


لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید بەرپرسیاری شکستەکە ئاشکرا دەکات و خۆی بە بە بەرپرسیار دەزانێت.

زیدان رایدەگەیەنێت ئێمە سەرەڕای ئەوەی بە ١٠ یاریزانەوە یاریەکەمان تەواوکرد بەڵام دەمانتوانی گۆڵی سێیەمیش تۆمار بکەینو یاریزانەکانم چەندین هەلی گۆڵکردنیان لە دەستداو دەیانتوانی گۆڵی زیاتر تۆمار بکەن.

زیدان راشیگەیاند لالیگا کۆتایی نەهاتووەو هیچمان لە دەست نەداوەو تا کۆتایی خولەکە دەجەنگین بۆ بردنەوەی نازناوەکە.





AM:01:14:24/04/2017