دوای بڕیاری چوونی چەند یانەیەک هەوڵی هێنانی رۆناڵدۆ دەدەن


بڕیارێکی رۆناڵدۆ هەموو جیهانی توشی شۆک کردووەو رۆژنامەیەکی پۆرتوگالیش ئەمڕۆ هەینی بۆمبێکی گەورەی تەقاندۆتەوەو ئاشکرای کردووە ئەو یاریزانە بڕیاری داوە ریزەکانی ریاڵ مەدرید لە مانگی داهاتوو جێبهێڵێت.

بە پێی هەواڵی رۆژنامە پۆرتوگالیەکە کە ئابۆلای بە ناوبانگە رۆناڵدۆ بەهۆی نیگەرانی و تۆمەتبارکردنی بە پێنەدانی باج بە بڕی زیاتر لە ١٤ ملیۆن یۆرۆ دەیەوێت ریزەکانی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت.

هەروەها لە ئێستادا چەندین یانەیە دەیانەوێت ئەو یاریزانە ببەنە ریزەکانیانەوەو نزیکترینیان یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییە، بێجگە لە پاریس سانجێڕمانیش یانەکانی وڵاتی چین و خولی ئینگلتەرا بە تایبەتی مانچستەریونایتد هەوڵی هێنانی دەدەن، ئەمەش جگە لەوەی یانەی سپۆرتینگ لیشبوونەی پێشووی ئامادەیی بۆ گەڕانەوەی نیشانداوە.





PM:10:31:16/06/2017