نێیمار هەنگاوێکی ماوە



رۆژ لە رۆژ دێت هەواڵی چوونی نێیمار لە یانەی بەرشەلۆنە زیاتر دەبێت، ئەمە سەرەڕای ئەوەی چەند رۆژنامەیەکیش ئەو هەواڵە رەتدەکەنەوە.

لە نوێترین هەواڵدا لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە بڵاوکراوەتەوە کەناڵی Esporte Interativo بەرازیلی هەواڵی چوونی نێیمار بۆ یانەی پاریس سانجێڕمان بڵاو دەکاتەوەو ئاشکرای دەکات ئەو یاریزانە بڕیاری چوونی داوەو لە هەفتەی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە دەکات.

هەروەها ئاشکرای کردووە ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمان ئامادەن نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە بدەنە یانەی بەرشەلۆنە کە زیاترە لە ٢٢٠ ملیۆن یۆرۆ.






PM:11:24:18/07/2017