لێدوانی ڤاڵڤێردی لەسەر یاری کلاسیکۆ سبەی


بڕیارە سبەی لە یاری چوونی جامی سۆپەری ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید بە یەک بگەن و بۆ یاریەکەش ڤاڵڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنە بەشداری کۆنفرانسێکی هەواڵی کرد.

ڤاڵڤێردی رایگەیاند هیوادارم سبەی بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوین و بردنەوە بە دەست بێنین، هەموو یاریزانەکانم لە دۆخێکی باشدان ، بۆیە دەبێت زۆر بە تەرکیزەوە یاری بکەین.

وتیشی یارینەکردنی مۆدریچ لە ریاڵ مەدرید کاریگەری خۆی دەبێت بەڵامئەوان دەتوانن شوێنەکەی پڕ بکەنەوە.

لەسەر گواستنەوەی یاریزانان ئەو راهێنەرەی بەرشەلۆنە وتی تا ئیستاا من هیچ شتێک نازانم و تا ٣١ی مانگیش ئەگەری رودانی هەموو شتێک هەیە.

کلاسیکۆی سۆپەر بڕیارە سبەی سەعات ١١:٠٠ ئەنجام بدرێت.





PM:09:14:12/08/2017