بەرەسمی سزاکەی مارسێلۆ کەمکرایەوە


لە پاش ئەوەی لە یاری نێوانلیڤانتی و ریاڵ مەدرید مارسێلۆ کارتی سوروی وەرگرتوو بەو هۆیەوە رۆژی چوارشەممە بۆ ماوەی دوو یاری لە یاریکردن راگیرا.

ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدرید داوای کەمکردنەوەی سزاکەی کردوو بەو هۆیەشەوە لیژنەی سزاکان بڕیاریدا لە دوو یاریەوە سزاکە کەمبکاتەوە بۆ یەک یاری.

بەمەش مارسێلۆ بەشداری یاری سۆسیداد ناکات و بۆ یاری بیتس ئامادە دەبێت.





PM:08:58:14/09/2017