سەرۆکی پێشووی فیفا دەستدرێژی دەکاتە سەر کچە گۆڵچیەک


سەرۆکی پێشووی فیفا سیپ پلاتەری سویسری دەستدرێژی دەکاتە سەر کچە گۆڵپارێزەکەی هەڵبژاردەی ئەمریکا هۆپ سۆلۆ و کە ئەم گۆڵچییە لە زاری خۆیەوە نهێنیەکەی ئاشکرا کردووە.

سۆلۆ دەڵێت لەوکاتەی کە من بەرەو ستەیچی دابەشکردنی خەڵاتەکانی فیفای ساڵی ٢٠١٣ دەڕۆشتم پلاتەر دەستی بۆ بەشی دواوەی جەستەم برد، کە ئەم کارە منی توشی سەرسوڕمان کرد، بۆیە بە زووی خۆم گەیاندە شوێنی ئاهەنگەکە.

لە لایە خۆیەوە سەرچاوەیەک لە پلاتەر هەموو هەواڵەکە بە ناڕاست دەزانێت و رەتی دەکاتەوە ئەوکارەی کردبێت.

ئەم کچە دەڵێت پێشتر چەندین جار گێچەڵی سێکسی پێکراوەو لە ئێستاشدا زۆرێک لە یاریزانە کچەکان توشی ئەم کارە دەبن.





PM:08:12:11/11/2017