دوو هەڵبژاردەی تر گەیشتنە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا


ئەمڕۆ دوو هەڵبژاردەی تری ئەوروپا گەیشتنە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیاو سەرکەوتنیان بەرەسمی مسۆگەر کرد.

هەردوو هەڵبژاردەی سویسراو یۆنان لە یاری پاشکۆی پاڵاوتنی ئەوروپا توانییان لەسەر حسابی هەڵبژاردەکانی ئێرلەندای باکوور و یۆنان بگەن بە مۆندیال.

لە یەکەم یاریدا سویسرا میوانداری ئێرلەندای کردوو لە ئەنجامدا یاریەکە بە بێ گۆڵ کۆتایی هات، کە لە یاری چوون سویسرا توانیبوی لە خاکی ئێرلەندای باکوور ١-٠ بردنەوە بە دەست بێنێت.

لە دووەم یاریدا هەڵبژاردەی کرواتیا لە یاری گەڕانەوە بووە میوانی یۆنان و یاریەکەش بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.

کرواتیا یاری چوونی لە یاریگای خۆی ٤-١ بردبۆوەو بە ئەنجامی هەردوو یاریەکەش توانی بگات بە مۆندیال.





AM:12:47:13/11/2017