ڤیدیۆ:سوید ئیتاڵیای لە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا بێبەش کرد


لە یاری گەڕانەوەی پاشکۆی پاڵاوتن، هەڵبژاردەی سوید هەڵبژاردەی ئیتاڵیای لە گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا بێبەش کردوو یاریەکەیان بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتایی پێهێنا.

ئیتاڵیا لە یاری چوون ١-٠ بە سوید دۆرابوو، بۆیە دەبوایە لە یاری گەڕانەوە بردنەوەی بە دەست بهێنایە ،بەڵام پاش ٩٠ خولەک یاریکردن ، نەیتوانی هیچ گۆڵێک لە سویدیەکان تۆمار بکات و تا کۆتایش یاریەکە بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.

بەمەش ئیتاڵیا نەیتوانی بگاتە مۆندیال و سوید توانی پلیتێکی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا ببڕێت.







AM:12:54:14/11/2017