رۆناڵدۆ: لەبەر ئەم هۆکارە گۆڵ کەم دەکەم


لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی بە ناوبانگی لیکیپی فەرەنسی ، رۆناڵدۆ باس لە گۆڵنەکردنی دەکات و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

رۆناڵدۆ دەڵێت دوای ئەوەی لە یاری سوپەری ئیسپانیا بۆ ماوەی ٥ یاری سزا درام و کارتی سوورم وەرگرت، ئەوە یەکێکە لە هۆکارەکان کە کاریگەری بەسەرمەوە ماوەو گۆڵ کەم بکەم.

دەشڵێت لە ماڵەوە کوڕەکەم و خوشکەکان و دایکم، پێم دەڵێن بۆ گۆڵ ناکەیت، خۆشم تا ئێستا وەڵامێکی %١٠٠ پێ نیە بۆیان.

رۆناڵدۆ دوای ١١ جەولە لە خولی ئیسپانیا تەنها ١ گۆڵی کردووە، بەڵام لە چامپیۆنس لیگ لە ٤ یاری ٦ گۆڵی هەیە.





PM:06:00:17/11/2017