زیدان: بەرشەلۆنە خاڵەکانی لە دەست دەدات


لە پاش یەکسانبوونەکەی بەرامبەر بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید لە خولی ئیسپانیا، زیدانی راهێنەری یانەی ریال مەدرید بەشداری لە کۆنفرانسێکی هەواڵی کردوو رایگەیاند کە جیاوازیەکە هەر بەو١٠ خاڵە نامێنێتەوەو بەرشەلۆنەش خاڵ لە دەست دەدات.

سەرەڕای یەکسانبوونەکە زیدان ستایشی یاریزانەکانی کردوو رایگەیاند کە ئێمە زۆر باش یاریمان ئەنجامدا، تۆپەکە نەدەچووە گۆڵەوەو ئیتر یاری تۆپی پێش هەندێك جار وایە، دڵنیاشتان دەکەمەوە جیاوازیەکە هەر بەو شێوەیە نامێنێتەوەو جیاوازی خاڵەکان کەمتر دەبێتەوە.

بەرشەلۆنە لە ئێستادا ١٠ خاڵ لە خولی ئیسپانیا لە پێش یانەی ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی وەرزی رابردووەیە.





PM:01:47:19/11/2017