ڤیدیۆ: ریاڵ مەدرید شەش گۆڵ سەرکەوت بۆ قۆناغی شازدەو رۆناڵدۆ و بنزیمە پاڵەوان بوون


لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدرید بە تۆمارکردنی شەش گۆڵ سەرکەوت بۆ قۆناغی شازدەو هەردوو ئەستێرەی یانەکەش رۆناڵدۆ و بنزیمە ، توانییان ٤ گۆڵ بکەن.

ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئەپوێلی قوبروسی و لە ئەنجامدا توانی ٦-٠ یاریەکە بباتەوە.

کە رۆناڵدۆ دوو گۆڵ و بنزیمە دوو گۆڵ و دوو گۆڵەکەی تریش مۆدریچ و ناچۆ تۆماریان کرد.

بەم بردنەوەیە ریاڵ مەدرید بە ١٠ خاڵ گەیشتە قۆناغی شازدە.

لە یاریەکی تری ئەم گروپە یانەی تۆتنهام توانی ٢-١ لە دۆرتمۆند بباتەوە.







AM:01:16:22/11/2017