زیدان باسی یەکەم رووبەڕووبونەوەیان دەکات لە جامی جیهانی یانەکان


ئەمرۆ زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید بەشداری کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی تایبەت بەیەکەم یاریان لەگەڵ جەزیرەی ئیماڕاتی لە جامی جیهانی یانەکان کردوو ئامادەیی یانەکەی بۆ پاڵەوانێتیەکە دەربڕی.

زیدان وتی تیپەکە لە دۆخێکی زۆر باشدایەو دەمانەوێت جامەکە بە دەست بێنێن ، ئەم مۆندیالە لە هی ساڵانی رابردوو خیاوازترەو رەتیشی کردەوە باس لە یاری کلاسیکۆ بکات تا کۆتاییهاتنی ئەم پاڵەوانێتیە.

ستیاشی یاریزانەکانی کردوو ئامادەیی بەیڵ و ڤارانی راگەیاند بۆ یاریەکەو رۆنالدۆشی بە باشترین یاریزانی جیهان ناوبردوو رایگەیاند کە ئەو یاریزانێکە هەموو کات خۆی دەسەلمێنێت.

زیدان ئەو بڕیارەشی بە خراپ وەسفکرد لە لە جامی جیهانی یانەکان جێبەجێ دەکرێت و ئەگەر یاریزانێک کارتی سوور وەربگرێت ناتوانێ لە خولەکەی خۆی یاریەک یاری بکات، کە بەدڵنیاییەوە ئەگەر هەر یاریزانێکی ئێمە کارتی سووری پێ بدرێت ئەوا بەشداری یاری کلاسیکۆ ناکات.





PM:08:14:12/12/2017