زیدان هاندەرانی ریاڵ مەدرید شۆک دەکات


زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید هاندەرانی یانەکەی شۆک دەکات و دەڵێت هیچ پێویستیەکانمان بە یاریزانی نوێ نییە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، پێش یارینۆمانسیا لە جامی شا کە سبەی چوارشەممە ئەنجام دەدرێت، لە وەڵامی پرسیارێک کە ئایا یاریزانی نوێ دەکڕن لە گواستنەوەکانی زستانەی ئێستا، لە وەڵامدا زیدان بە رۆژنامەنوسانی وت، ئێمە هیچ پێویستمان بە یاریزانی نوێ نیە ، بە تایبەتی هێرشبەر، لە ئێستادا خۆشحاڵم بەم تیپەی ئێستاو هیچ کەموکوڕییەکمان نییە.

ئەمە لە کاتێکدایە هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید لە هێرشبەری فەرەنسی یانەکە بنزیمە رازی نین و داوا دەکەن ئیکاردی بێتە یانەی شاهانە، بەڵام زیدان ئەوە رەتدەکاتەوە.





PM:10:21:09/01/2018